ناوهڕۆك
کنگر - قنر
لە تیرەی کاسنییە و لە سەرەتای بەهار یان کۆتایی زستاندا دەردەکەوێت، کە سەری دەرهێنا ئەو قەدەی لە ژێر خاکدایە دەری دەهێنن و بە سورەوە کراوی و بەشلە و ترشیات و چەند جۆری تری خواردن بەکاردێت، کەوا لە کوردستاندا زۆربەی خەڵکی دەیخۆن وە هەمووی دەیناسێت، کاتێک کە تۆوەکەی پێگەشت ئەویش دەکەن بە جۆرێک چەرەسات و بە سوورتکراوی دەیخۆن بەڵام ئەم کەنگرە گەڵاکەی ناخورێت.
سوودەکانی کنگر - قنر
- میز زیاد دەکات و گورچیلە و میزەڵدان بەهێز دەکات.
- بۆ بەهێزی توانای سێکسی باشە وە مەنی زیاد دەکات.
- هەرسی خواردن ئاسان دەکات و باکردن ناهێڵێت بەکوڵاوی.
- بۆ موو هەڵوەرین ئاوەکەی لەبن مووەکان بدە و بۆ بەساڵاچون توانای بەخشە.
- کەسانێک بۆنی ئارەقیان زۆر ناخۆشە ماوەیەک کەنگر بخۆن چاکدەبن بەڵام بەسرکەوە بخورێت باشە.
- بۆ کۆکردنەوەی چەوری لە لەشدا وەک مەڵهەمی لێ بکە لە شوێنی خرووی بدە.
- ڕەنگەکەی بکەیت هەویر لەسەر سوتاوی دەبنێن.
- بۆ هێڵنج و بەڵغەم بەسوودە وە بۆ شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ بەسوودە.
- بۆ گورچیلە و جگەر بەسوودە و ئازاری جومگەکان باشە.
تێبینی: خواردنی کەنگر بەخاوی باش نییە لەگەڵ سرکە و ڕۆنی زەیتوون بەسوودە.
سەرچاوەکان
2005 بینین